وەزارەتی تەندروستی بڕیارێكی لە بەرژوەندی هاوڵاتیان ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێكی لە بەرژوەندی هاوڵاتیان ڕاگەیاند

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە: ئەو كەسانەی پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێكهێنرا بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی كۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەكان بەجۆرێك كە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی كە وەزارەتی تەندروستی دیاری كردبوو.

ئەوەشی خستەڕوو: دوای تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكان بكەن بۆ تووشبووانی كۆرۆنا سەرەتا داشكان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%. هەندێك نەخۆشخانە پێچەوانەی بڕیارەكان خەرجی زیاتریان لە نەخۆش وەرگرتووە، بۆیه لیژنەكە سەردانی هەموو نەخۆشخانەكان دەكا.

ئاماژەی بەوەشكرد: تەنها لە یەك نەخۆشخانەی ئەهلی دەركەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە كە دەكاتە بڕی زیاتر لە 116 سەدوشازدە هەزار دۆلار بەرامبەر بە 169 سەد و شەست و نۆ ملیۆن دینار كە لە ئەمڕۆوە بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێندرێتەوەو لیژنەكە بەردەوامە لە پێداچوونەوەی هەموو نەخۆشخانەكان و بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایانە دەكەن كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەیەو هەر نەخۆشخانەیەك سەرپێچی كردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش بە خاوەن مافەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ