كوردی‌و
وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆناوە دەدات و رایدەگەیەنێت،"تووشبوون به كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه چوار ئه‌وه‌نده‌ی مانگی رابردووه".
سامان به‌رزجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند خاڵێك تاوتوێ ده‌كات، كە بریتین لە:
یه‌كه‌م: تووشبوون به كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه چوار ئه‌وه‌نده‌ی مانگی رابردووه.
دووه‌م: حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنای گۆڕاو به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و سه‌دا هه‌شتای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا تووشی كۆرۆنا ده‌بن، به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه، رێكاره‌كان له قوتابخانه‌كان توندتر بكرێن.
چواره‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئێستا پابه‌ندبوونی هاووڵاتییان به به‌كارهێنانی ده‌مامك زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، "راپۆرتێكی گشتگیرمان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانمان دیاریكردون، داواشمانكردووه، رێكاره‌كان زۆر توندتر بكرێن، چونكه دۆخه‌كه به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت".
ئەوەش لەكاتێكدایە،لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر و دھۆك و چەند شارێكی دیكە راگەیەندراوە و بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێردا 237 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش بەراورد بە چەند ھەفتەی رابردوو ژمارەیەكی زۆرە و ئاماژەیە بۆ ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 108 هەزار و 954 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 103 هەزار و 514 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 519 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.