هۆكاری گۆڕانكاری خێرا لە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری گۆڕانكاری خێرا لە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی ئاشكراكرا

وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی هۆكاری گۆڕانكاری خێرا لە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراق ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: دوو هۆكار لەپشت دروستبوونی گۆڕانكارین لە نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبویەوە، لەو كاتەوە تا ئێستا دوو هۆكار هەیە كە بەردەوام گۆڕانكاری لە بەرزو نزمی دروست دەكەن، هۆكاری یەكەم لێدوانی هەندێك كەسایەتی سیاسی و بازرگانەكانە كە ترس و دڵەڕاوكێ دروست دەكەن بەوەی كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ 130 هەزار دادەبەزێنرێت.

سەبارەت بە هۆكاری دووەم ووتی: ئەو كاتانەی كە مووچە دابەش دەكرێت بانكەكان پابەندبونی بازرگانی و دابەشكردنی موچەیان لەسەردەبێت و دەبێت دۆلار بخەنەڕوو ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزو نزمی لە بەهاری دۆلاردا.


 

هه‌واڵی گرنگ