كاتێك بە گزی پیاو بکرێ بە بێوەژن،ئیتر چۆن گزیکردن نابێتە ئەو کارەی شانازی پێوە بکرێ ؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتێك بە گزی پیاو بکرێ بە بێوەژن،ئیتر چۆن گزیکردن نابێتە ئەو کارەی شانازی پێوە بکرێ ؟!

کاتێک بە گزی سندوقەکانی دەنگدان پڕ بکرێنەوە!!
 
کاتێک حکومەت بە دەنگی قۆپیە و گزیکاری پێک بهێنرێ !!
 
کاتێک وەبەرهێنەر بە گزی دەیان پرۆژەی پێ بدرێ!!
 
کاتێک بە گزی خەڵک بکرێ بە پەرلەمانتار و وەزیر و خاوەن پۆست!
 
کاتێک بە گزی مردنی ئاسایی بکرێ بە شەهیدی سەنگەر !
 
هەر بە گزی پیاو بکرێ بە بێوەژن ،چاوساغ بکرێ بەنابینا !!
 
کەسێک نەزانێ فیشەکێک بتەقێنێ هەر بە گزی بکرێ بە عقید و نەقیب !!!!
 
کاتێک بە گزی ئەنفالچی خانەنشینی شۆڕشگێڕیی پێ بدرێ!!
 
هەر بە گزی نەخوێنەوار بکرێ بە مودیرعام!!
 
ئیتر چۆن گزیکردن نابێتە ئەو کارەی شانازی پێوە بکرێ؟!...
 
سەعدی شیرازی دەڵێ:
ئەگەر پاشای وڵات سێوێکی بەحەرام لە باخێکدا ڕنی ، چاوەڕێ بکە لەشکرەکەی باخەکە لە ڕیشکەوە لە بن دەربهێنن !!
 
خەدیجە عبدالجبار

 

هه‌واڵی گرنگ