دوای بەجێھێشتنی کۆشکی سپی، بۆ یەکەمین جاره دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دهركهوتهوهو رایگهیاند: ئیدارەی "بایدن" خراپترین ئیدارەیه لە مێژووی ئەمریکا.
لە کۆنگرەی کۆمارییەکان لەشاری "ئۆرلاندۆ"، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند: ئیدارەکەی "جۆ بایدن" خراپترین ئیدارەیە لە مێژووی ئەمریکادا.
دۆناڵد ترامپ وتیشی: بەھۆی حوکمی دیموکراتەکانەوە، ئەمریکا پێگەی خۆی لە بواری وزە لەدەست دەدات و ئیدانەی بڕیارەکەی "جۆ بایدن"یشی کرد، بۆ گەڕانەوەی ئهمریكا بۆ ڕێککەوتنی پاریس سهبارهت به کەش و ھەوا.
له كۆنگرهكهدا، ترەمپ رەتیکردەوە پلانی ھەبێت بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ و، دهڵێت: تەنھا پارتی کۆمارییەکانیان ھەیە و لە ھەموو کات زیاتر بەھێزی دەکەنەوە و، ھێرشی توندیشی کردە سەر ئەو کۆمارییانەی لەکاتی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەیدا، دەنگیان بۆ گۆشەگیرکردنی دابوو.