خامنەیی: به‌ زووترین كات ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خامنەیی: به‌ زووترین كات ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم

دوای ئه‌وه‌ی ئێران پێشنیازێکی ئەوروپی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی لە نێوان ئەو وڵاتە و کۆمەڵەی 4+1 بە بەشداری ئەمریکا ره‌تكرده‌وه‌، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد، به‌ زووترین كات دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکەن.
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: لەو رۆژەی کە نەوت نامێنێت و کۆتایی دێت، وزەی ئەتۆمی دەبێتە سەرچاوەیەک كه‌ بە تێچوونێکی کەمتر بەرهەم دەهێندرێت و بابەتێکی بڵاو و ئاشکرایە.
رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران وتیشی: نابێت ئێمه‌ تا ئه‌وكاته‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ین و، به‌ڵكو پێویسته‌ لە ئەمڕۆوە دەست به‌ پیتاندی یۆرانیۆم بكەین و ئەم توانایە بەدەست بهێنین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێران لە پشتی هێرشەکانمان بووە لە کەنداو، لە هەموو لایه‌كه‌وه‌ لە ئێران دەدەین و تۆڵە دەکەینەوە.

هه‌واڵی گرنگ