ملیۆنان بەكارهێنەری ڤی پی ئێن داتاكانیان دزراوه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ملیۆنان بەكارهێنەری ڤی پی ئێن داتاكانیان دزراوه‌

ڕۆژنامەیەكی ڕوسی ئاشكرایده‌كات، ملیۆنان كەس كە خزمەتگوزارییەكانی VPNیان بەكارهێناوە، زانیاری و داتاكانیان دزەیان پێكراوە و فرۆشراون.

لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی كومێرسانت كە ڕۆژنامەیەكی ڕووسییە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، 21 ملیۆن كەس كە خزمەتگوزارییەكانی VPNیان لەڕێگەی سیستمی ئەندرۆیدەوە بەكارهێناوە، زانیارییەكانیان دزراون.

ڕۆژنامه‌ رووسیه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئەپەكانی SuperVPN و GeckoVPN و ChatVPN لەڕێگەی چەندین ماڵپەڕەوە نمایشكراون بۆ فرۆشتن و زانیاری و داتای بەكارهێنەرانیان لەخۆگرتووە، وەك ئیمێڵ و پاسوۆرد و سیریەڵی مۆبایلەكانی بەكارهێنەران و جۆری مۆبایلەكانیان و ئەو زانیارییانەی ئاڵوگۆڕیان پێكراوە.

هاوینی ڕابردوو پسپۆڕانی بواری ئای تی باسیان لەوە دەكرد كە داتاكانی چەندین بەكارهێنەری VPN لە ئینتەرنێتدا فرۆشراوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ كەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو خزمەتگوزارییانە.

ئەركی سەرەكی VPN لە بنەڕەتدا ئەوەیە ناونیشانی ئای پی ئامێرەكانی بەكارهێنەران بشارێتەوە كاتێك ماڵپەڕی قەدەغەكراو بەكاردەهێنن.

هه‌واڵی گرنگ