هەولێر... پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەردەوامن لە گردبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر... پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەردەوامن لە گردبوونەوە

بۆ ڕۆژی دووەم، پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر بەردەوامن لە گردبوونەوەو داوای ناردنیان دەكەن بۆ وڵاتی سێیەم.

ژمارەیەك لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دووەمین ڕۆژ لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر درێژەیان بە گردبوونەوەكەیاندا، هەرچەندە دوێنێ لەلایەن نوێنەرانی یوئێنەوە گوێ لە داخوازیەكانیان گیرا، بەڵام ڕەتكرایەوە هیچیەك لە داواكاریەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت، بەو پاساوەی كە ناتوانن لە حاڵی ئێستا خواستەكانیان جێبەجێ بكەن.

لەناو پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خێزان هەیە 20 ساڵە پەنابەرەو هەشیانە 15 ساڵە لێرە پەنابەرە، بە ووتەی خۆیان تا ئێستا هیچ مافێكی پەنابەریان پێنەدراوە، تەنانەت منداڵەكانیان بێ ناسنامەن، نەتەوە یەكگرتووەكانیش جیاوازی دەكات لەنێوان پەنابەرانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، تاكە خواستی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات ڕەوانەكردنیانە بۆ ولاتی سێیەم، بەڵام تا ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ