بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سەر ڕێگای سەرەكی بەردەڕەش بۆ ڕۆڤیا ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی .
ئهمڕۆ دوو شهممه 1ی ئازاری 2021 ئازاد تەها ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەكاتژمێر 3.20 خولەك ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی دۆری دەبیل كابینە دێر و (BMW) ڕوویدا .
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك ئاماژهی بهوهش كردووه، ڕووداوەكە لەنزیك گوندی قەرەناز ڕوویداوە بەهۆیەوە ، سێ هاووڵاتی برینداربوون زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت .



