بەهۆی توندكردنەوەی ریێكارە ئەمنی و داراییەكانەوە داهاتی دەروازە سنورییەكانی عیراق بۆ مانگی رابردوو زیادیكردوە و گەیشتۆتە 90 ملیار دینار.
لەوبارەیەشەوە ئهمڕۆ دوو شهممه 1 ی ئازاری 2021 دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق رایگەیاند: كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ توندكردنەوەی رێكارە ئەمنی و داراییەكان لە دەروازە سنوریەكان و ئاسانكاریكردن لەهەندێك لایەنی تردا بۆ رایكردنی مامەڵەكان, توانراوە لەمانگی شوباتدا بەرێژەیەكی بەرچاو داهاتی ئەو دەروازانە بەرزبكرێتەوە و بگەیەنرێتە 90 ملیار دینار.
دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: بەتەنها لەماوەی 26 رۆژی مانگی شوباتدا توانراوە 35 هەزارو 333 بار ئاڵوگۆر بكرێت و لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆشدا توانراوە بەهەمان رێكاری توندی پێشوو كاركردن لە دەروازە سنوریەكاندا درێژەپێ بدرێت.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهڕوو: كە لە توندكدرنەوەی رێكارەكاندا بەشێك لەو كەسانەی زیان بەبەرژەوەندیەكانیان كەوتووە پروپاگەندی ناراست بڵاودەكەنەوە و بەشێكیشیان لەو درەوازە سنوریانەدا گرفت و ئاژاوە دەنێنەوە بۆیە لەلایەنی یاساییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو سەرپێچیكارانەدا دەكرێت