له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، بەگوێرەی زانیاریەكان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان راناگه‌یه‌ندرێت.
بەگوێرەی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنه‌ی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، لەوانە قەەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت و سه‌باره‌ت به ده‌وامی قوتابخانه‌كانیش ئەوە خراوەتەڕوو: ده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناو قوتابخانه‌كان توندتر ده‌كرێن.
جەختیشكراوەتەوە، به‌ستنی ماسك ده‌كرێته ناچاری و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
ئەوەش هاتووە: مزگەوت و شوێنە ئاینیەكان به‌رێكاری خۆپاریزییهوه كراەوە دەبن، سەبارەت بە هاتنی پاسی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش سه‌ردانی هه‌رێم بكات، ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات.