شانەی قەیرانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: لە داھاتووێکی نزیکدا، بڕیاریای قەدەغەی ھاتووچۆی تەواوەتی، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە راگەیاندراوێکدا جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاندوە: بەھۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاروایە لە رۆژانی داھاتووداو بۆماوەی یەک ھەفتە، قەدەغەی ھاتوچۆی تەواو لەعێراقدا، جێبەجێ بکرێت.
بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی وەرزی نوێی كۆڕۆنا، پێشوتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کە لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆکایەتی دەکرێت، گرتنەبەری رێوشوێنی توندتری بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، راگەیاندبوو.