وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: شوێنه گشتیه‌كان له 11:00ی شه‌و تاوه‌كو 6:00ی به‌یانی داده‌خرێن و رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه، هاتوچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: رێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی له‌زیادی كردوه و رێكاره ته‌ندروستیه‌كان تونتر ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پابه‌ندبونی هاوڵاتیانیش زیاتر بێت به رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
زیاتر گوتی: به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌مان ره‌چاوكردوه له 10 رۆژی داهاتودا دوباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێمه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، وه‌ك حكومه‌ت ناچارین رێكاری توندتر بگرینه‌به‌ر، بەجۆرێك ئەگەر ناچاربین، قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنین و دەرگای ناوەندەكانی خوێندنیش دادەخەین.
بەپێی ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا، شوێنه گشتیه‌كان له 11:00ی شه‌و تاوه‌كو 6:00ی به‌یانی داده‌خرێن و رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه، هاتوچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هەر بەپێی بڕیارەكان، لە دۆخی ئێستاشدا، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داناخرێت، به‌ڵام دەبێ سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران هاوكاربن و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن.