لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

كوردیو

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كان توندتر بكرێن و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته‌ ئاراوه‌.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،"ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت و توشبوون لە هەڵکشاندا بێت، رێکارەکان توند دەکرێنەوە و ئەگەر زیاتر بوو ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن".

وتیشی،"ئەم رێکارانە تاوەکو ١٠ی ئازار دەبن و دواتر کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت".

 

لە گرنگترین بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا:

١.ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت و توشبوون لە هەڵکشاندا بێت، رێکارەکان توند دەکرێنەوە و ئەگەر زیاتر بوو ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن.

٢.لە ئێستادا خوێندن بە رێکاری توندترەوە بەردەوام دەبێت.

٣.رێکارەکان توند دەکرێنەوە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا و پێویستە پابەندبوون بە بڕیارەکان زیاتر بێت.

٤.ئەم رێکارانە تاوەکو ١٠ی ئازار دەبن و دواتر کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت.

٥.ئەگەر خەڵک پابەند نەبوو رێکاری توندتر دەگیرێتەبەر.

٦.قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە شارەکانی هەرێمدا دەبێت و سەرجەم شوێنەگشتییەکان لە کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی دادەخرێن.

٧.هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێم و ناوەڕاست و خواروی عێراق لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەدا رادەگیرێت.

٨.ئەگەر دۆخەکە خراپتر ببێت ئەوا ناچار دەبن رێکاری دیکە بگرنەبەر کە زۆر هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت.

هه‌واڵی گرنگ