وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە هەولێر دوو كەس بەشێوەی نایاسایی دەرمانی بێ مۆڵەت دەگوازنەوە
هۆگر عزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە: بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانیان بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو.
ئەوەشی خستەڕوو: شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەكە بە ناوەكانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.