ئەمڕۆ چوار شەممە كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی گردبونەوەو هەڕەشەی داخستنی عەلوەی سلێمانیان كردو ڕایدەگەیەنن: لە رۆژی هەینییەوە عەلوەی سلێمانی دادەخرێت.
یادگار حاجی پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی گردبونەتەوەو نیگەرانی خۆیان لە هەڵوێستی بەشێك لە شۆفێرانی مەرزی باشماخ خستەڕوو.
هەروەها ووتیشی: بەپێی بڕیاری كاسبكارانی عەلوەكە لە ڕۆژی هەینیەوە كاركردن لە عەلوەكە ڕادەگیرێت تاوەكو ئەو كاتەی بەرپرسانی سلێمانی لەسەر كێشە دێنەدەنگ و كێشەكانیان بۆ چارەسەر دەكەن.
جێگەی باسە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە شۆفێرانی مەرزی باشماخ گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو تیایدا ڕایانگەیاند: شۆفێرانی عەلوەی سلێمانی بە نایاسایی لە مەرزە لاوەكیەكانەوە بار باردەكەن و ئەوەش زیانی بەو شۆفێرانە گەیاندووە.