سلێمانی.. 151 كارتۆن كێك له‌ناوده‌برێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. 151 كارتۆن كێك له‌ناوده‌برێت

كوردیو
 
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كێكدا ده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021 قایمقامییەتی پارێزگای سلیمانی بڵاویكردەوە،به‌ گومانی خراپبون، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (69) كارتۆن كێكدا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ی له‌ شیاوی به‌كارهێنان.
 
ئاماژەی بەوەشداوە،دوای پشكنینی فیزیایی‌، ده‌ركه‌وتوه‌ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌ كێكه‌كه‌ كه‌ڕوی كردوه‌ و شیاوی خواردن نییه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تیشه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (82) كارتۆنی دیكه‌ی ‌هه‌مان كێكدا گیراوه.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،كۆی گشتی كێكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ (151) كارتۆنه‌ و هه‌ر كارتۆنێكیش نۆ قاپ كێێكی تێدایه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ ته‌واوی كێكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.
 
 
May be an image of food

 

هه‌واڵی گرنگ