دوو قوتابی كە خوشك و بران لە بەردەرەش توشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو قوتابی كە خوشك و بران لە بەردەرەش توشی كۆرۆنا بوون


وتەبێژی تەندروستی بەردەرەش ڕایدەگەیەنێت: دوای گەرانەوەی پشكنینەكانیان دەركەوتوە دوو قوتابی كە خوشك و برای یەكترن لەسنوری بەردەرەش توشی كۆرۆنابوون.

نەشوان بەرزنجی وتەبێژی تەندروستی بەردەرەش بە كوردیوی ڕاگەیاند: دوو پۆل كەرەنتین كراون كە یەكێكیان لە قوتابخانەی گوندی دوگوندانەو  ئەوی دیكەشیان لە ناحیەی دارەتوەو پشكنین بۆ سەرجەم قوتابیانی ئەو دوو پۆلە كراوە.

هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوت كە خوشك و برایەك یەكێكیان لە بنەرەتیەو ئەوی تریشیان قوتابی ناوەندیە تووشی كۆرۆنابوون.

 

هه‌واڵی گرنگ