بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵی چەواشەكاری چەند ماڵپەرو سایتێك بە درۆ دەخاتەوە كە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پۆلیسی سلێمانی بەكار دەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: لێرەوە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە ئەو لێدوانانەی ماڵپەری باس نیوز لەزاری وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە دورن لەڕاستییەوە ، نەقیب سەركەوت ئەحمەد ، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە .
ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە لێرەوە ماڵپەری باسنیوز و هاوشێوەكانی ئاگادار دەكەینەوە پۆلیسی سلێمانی كە دامەزراوەیەكی حكومییە بۆ مەرامی خۆیان بەكار نەهێنن چونكە ناچاردەبین سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بكەین و بیاندەین بە دادگا .