ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: كەسێك كە پێشتر چەندینجار تەوانی دزیكردنی ئەنجامداوەو سزادراوە، كەچی دواتر دیسان دەستی بە دزیكردن كردووەتەوە.
هۆگر عزیز ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ن.ی.ع) تەمەن (19 ساڵ) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە پێشتریش چەندین جار دزیی كردووە و دەستگیر كراوە، بەڵام پاش تەواوبوونی ماوەی سزادانەكەی، ئازاد كراوە، كەچی دواتر دیسان دەستی بە دزیكردن كردووەتەوە، بۆیە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بەند كراوە.