لە ڕاگەیەنراوێكدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند، ھیچ گۆڕانكارییەك بەسەر رێنماییەكاندا نەھاتووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بڵاویکردەوە: دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بە کەرەنتینکردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەناڵێکی راگەیاندندا، ئاگاداری گشت هاوڵاتییان و گەشتیارانی دەکەنەوە کەوا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021دا نەهاتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بونیان خۆیان کەرەنتین بکەن، بۆ ئەو ماوەیەی کە لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە.