پاپای ڤاتیكان پەیامێكی لەبارەی سەردانەكەی بۆ عێراق بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاپای ڤاتیكان پەیامێكی لەبارەی سەردانەكەی بۆ عێراق بڵاوكردەوە

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له‌ په‌یا‌مێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت،رەتیكردەوە سەردانەكەی بۆ عیراق هەڵوەشاندبێتەوە،

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3 ی ئاداری 2021 پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە پەیامێكیدا له‌ باره‌ی سه‌ردانیكردنی بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،سەرباری هێرشە موشەكییەكەی سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد، سەردانەكەی بۆ عیراق هەڵناوەشێنێتەوە و لەوادەی خۆیدا ئەو سەردانە ئەنجامدەدات.
پاپا فرانسیس ئه‌وه‌شی خسته‌روو ، لە ژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەكدا كاتی سەردانەكەی بۆ عیراق ناگۆڕێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە بڕیارە پاپا فرانسیس رۆژی هەینی لە فڕۆكەخانەی فیومیتچینۆی رۆماوە بەسەردانێك بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سێ رۆژ لە عیراق دەمێنێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ