توركیا جارێكی دیكه‌ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 ده‌كڕێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا جارێكی دیكه‌ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 ده‌كڕێت

سەرۆكی دیوانی پیشەسازیی بەرگری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتەكەی بە نیازە فەوجێكی دیكەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400 بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئاداری 2021 ، ئیسماعیل دەمیر، سەرۆكی دیوانی پیشەسازیی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، توركیا لە هەوڵی كڕینی فەوجی دووەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400ە لە ڕوسیا.

سەرۆكی دیوانی پیشەسازیی بەرگری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، لەگەڵ لایەنی ڕوسیدا لە دانوستانن بۆ ئەو پرسە، هەروەها هەوڵدەدەن بتوانن بەشداری بكەن لە بەرهەمھێنانی ئەو سیستمە موشەكییە.

لەباره‌ی هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سزادانی، بەهۆی ئەوەی ناڕازییە ئەو وڵاتە ببێت بە خاوەنی ئێس-400 دەمیر ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە پێمان وانییە ئەو سزایانە كاریگەریی گەورە لەسەر توركیا دروست بكەن، پێمانوایە كارێكی نادادپەروەرانەیە، لەسەر ئەمریكا پێویستە ئەو هەنگاوەی ڕاست بكاتەوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ یەكەم فەوجی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی لە مانگی تەموزی ساڵی 2019 گەیشتە توركیا، ئەو هەنگاوەش كێشەی لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن دروستكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ