بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێ ده‌رده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێ ده‌رده‌كات

بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەزاندنی سەرجەم سوودی سەر قەرز دەردەکات، کە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری یەک ترلیۆن دۆلاریدا بێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3 ی ئازاری 2021 بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، پەرۆشن بۆ کارکردن و لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە تایبەتەی بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا دروستبووە، بۆیە بڕیاریان داوە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری یەک ترلیۆن دینار سوودەکانی سەر قەرزیش کەمبکەنەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بانکی ناوەندی رێژەی سوود بۆ پڕۆژە گەورەکان بۆ 1% کەمدەکاتەوە لە بری 2%، هەروەها ئەو بانکانەی قەرزی نیشتەجێبوون دەدەن سوودەکانیان لە 4% بۆ 2% کەمدەکرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش گۆڕانکاری لە عمولەی بانکی ناوەندی بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت، کە لەبری حەوت بۆ هەر هەزارێک بۆ پێنج بۆ هەر هەزارێک کەمدەکرێتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سەرجەم سوودەکان، بۆ سەر بانک و کۆمپانیاکان دەبێت لە رێگەی کەمکردنەوەی ئاشکراوە بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ