لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمدا هاتووە: دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر، کە ژمارەیان 14 مووشەک بوو، بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و هاووڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی 5 سەربازی ئەمریکی و دوو هاووڵاتیی سڤیل، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەرکەوت چوار کەس ئەنجامدەری سەرەکیی هێرشە تیرۆریستییەکە بوونە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: دژە تیرۆر توانیویەتی یەکێك لە ئەنجامدەرە سەرەکییەکانی هێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیر بکات، کە دانی بە تاوانەکەی نا و بەشێوەیەکی تەواو، باسی لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە کردوە.
لە ڕاگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە: ئەنجامدەرێکی دیکەی هێرشەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کراوە، دوو تاوانباری دیکەش ماون کە هەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ دەستگیرکردنیان.
دەقی دانپێدانانی ( حەیدەر حەمزە بەیاتی) یەكێك لە ئەنجامدەرانی هێرشە موشەكیەكەی هەولێر