خوێندنەوەیەک بۆگرنگی سەردانەکەی پاپا بۆئێراق و کوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندنەوەیەک بۆگرنگی سەردانەکەی پاپا بۆئێراق و کوردستان

سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ ئێراق و کوردستان ، جگە لەو پەیام و ئامانجانەی کە ڕەنگە لە پشت پەردەوە هەبن و ئێمە هەمووی نەزانین ، لەڕاستیدا لەم هەلو مەرجە هەستیارو تایبەتەی ئێراق و ناوچەکە و جیهاندا بۆئێراق و کوردستانیش گرنگی خۆی هەیە ، چ لەڕووی سیاسی و ئەمنیەوە ، چ لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە.

چونکە وێڕای دەرخستنی ڕەهەندە مێژوویی و شارستانیەکەی ئێراق ،سەردانەکە دڵنیاییەک بە دونیا دەدات ، کە ئەم وڵاتە بەکوردستانیشەوە ، بایەخ و گرنگی خۆی هەیە و ئارامی و ئاسایشیشی تاڕاددەیەکی گونجاو بەرقەرارو سەقامگیرە و بەوجۆرە نیە کە هەندێ وێنای دەکەن ،یان مێدیاکان باسی دەکەن.

ئەمەش بۆ خۆی دڵنیاییەکی زیاتر دەداتە وڵاتان بەگشتی و ڕۆژئاوا بەتایبەتی، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەم وڵاتەو ئەم هەرێمە ..

هەروەها هانی کومپانیا جیهانیەکان دەدات کە بۆ وەبەرهێنان زیاتر ڕوو لێرە بکەن.

لەلایەکی دیکەشە وە دانانی شوێنە مێژویی و ئاینیەکان لەبەرنامەی سەردانەکەی پاپادا ، ئەگەر بەجوانی تەوزیف بکرێت ، هانی گەشتیارانی جیهان دەدات بۆ گەشت کردن بۆ ئێراق و کوردستان و ئەمەش ئەبێتە هۆکارێکی دیکەی بوژانەوەی ئابوری و گەشتیاری بۆ وڵاتەکە،کە لەڕاستیدا نەئێراق ئەو بایەخەی بەشوێنەوارە دێرینەگرنگەکانی وەک (سۆمەری وبابلی و ئاشوری وهتد) داوە نەکوردستانیش.

لێرەدا دەمەوێ بڵێم پێویست بوو ، گرنگ و پێویستیشە دەسەڵات و مێدیای کوردستان ئەم سەردانەی جوانتر تەوزیف بکردایە بۆ پیشاندان و ناساندنی شوێنەوارە مێژوویی و کۆنەکان، بەتایبەت (قەڵای هەولێر) کە سومبل و سیمایەکی گرنگی ئەم شارەو ئەم هەرێمەیە، بۆڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی دونیا بۆ ئێرە.

هەروەها مەقامە ئاینی و مێژویەکانی دیکەی کوردستان، نەک فۆکس بخرێتە سەر یاریگایەک کە لەچاو ئەم شوێنەوارانە بایەخێکی ئەوتۆو تایبەتی نیە و نمونەی لەدونیادا زۆرزۆرن .

ئەگەر پلانێکی تۆکمە هەبوایە ،دەکرا بانگهێشتی ژمارەیەک لەکەناڵە دیارو گەورەکانی جیهان بکرایە و پێش سەردانەکەی پاپا، بەرنامەیەکی تایبەتیان بۆ ڕێک بخرایە بۆ تیشک خستنە سەر گرنگترین ئەو شوێن و شوێنەوارانەو هەروەها زۆر پرسی دیکەش.

 

هه‌واڵی گرنگ