لە ڕاگەیەنراوێكدا ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران و عێراق رایگه‌یاند، به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا كۆتایی به بلۆككردنی پاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق هێنراوه.
حه‌مید حوسێنی ئه‌ندامی ژووری هاوبه‌شی بازرگانی ئێران و عێراق له تویتێكدا نوسیویەتی: له‌مه‌ودوا ده‌توانن سود له‌و پارانه‌یان ببینن كه له بانكی بازرگانی عێراق بلۆككراون، ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بووه و ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه و به‌كارهێنانی ئه‌و پارانه كردووه.
به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاوه كه له ئیداره‌كانی پێشوویدا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرابوو، تاران نه‌یده‌توانی سود له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت، چونكه پاره‌كانی له زۆربه‌ی وڵاتاندا بلۆككرابوون.