بەهۆی شەڕە بەردەوە مندالێكی تەمەن 12 ساڵان لە سلێمانی گیان لەدەست دەدات.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕیگەیاند: ڕووداوەكە لە ئەنجامی شەڕی نێوان منداڵانی گەڕەكەكەیان بووە، لە ئەنجامدا منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی (هـ . ڕ) بەهۆی بەركەوتنی بەردەوە، لە لایەن هاوڕێیەكی خۆی گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە: لەئێستادا لەلایەن تیمەکانی تەندروستیەوە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە