له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سەرۆک کۆماری ئێران دوو داواكاری لەسهرۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و، داوای لێده‌كات پەلە بکات لە جێبەجێکردنی داواكارییه‌كانی.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، لە پێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی ھێزە بیانییەکان خێراتر جێبه‌جێ بکات.
له پهپوهندهییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، روحانی داواشی لە كازمی کردووە، پەلە بکات لە گێرانه‌وه‌ی ئەو پارانەی ئێران کە لە بانکەکانی عێراق، بەھۆی بڕیارێکی ئەمریکاوە بلۆککراون.