دوای زیاتر له ساڵێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، خشته‌ی دوایین ئاماری توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بڵاوكرایه‌وه، له خشته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 90 ملیۆن كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خشته‌ی دوایین ئاماری توشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆرنایان بڵاوكرده‌وه، له خشته‌كه‌دا ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، پورتوگال، ئیسرائیل، بەلجیکا و عێراق.
له خشته‌كه ئاماژه به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه تاوه‌كو ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه، لە سەرانسەری جیهاندا، كه 89 ملیۆن و 335 هەزار و 906 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
له به‌شێكی خشته‌كه، ئاماژه به ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان كراوه، كه 117 ملیۆن و 130 هەزار و 473 کەس تاوه‌كو ئێستا توشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی مردوانیش، بەپێی خشتەكه، تا ئێستا دوو ملیۆن و 601 هەزار 783 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.