له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ترافیكی رزگاری له ناو قه‌زای رانیه، كه 14 كه‌س برینداربوون، یه‌كێك له برینداره‌كان كه كارمه‌ندی ئاسایشه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو له قه‌زای رانیه، روداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل رویدا و به‌وهۆیه‌وه، چوارده كه‌س برینداربوون، یه‌كێك له برینداره‌كانیش كه كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
جێگه‌ی باسه، شه‌وی رابردوو، روداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی گۆناو بێسه‌ره‌تا و تۆیۆتا مێكزه‌مینی هێزه‌كانی ئاسایش رویدا، به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كارمه‌ندی ئاسایش و، پێنج زیندانیكراو كه له‌ناو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا مێكزه‌مینی بون برینداربوون، سێ كه‌سی دیكه‌ش كه دوانیان سه‌رنشین و یه‌كێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێلی گۆناو بوون برینداربوون، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه گواسترانه‌وه.