لە یادی ٨ ی مارسدا كاتی ئەوەیە زەمەنی دروشمبازی تێپەڕێنین ...
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە یادی ٨ ی مارسدا كاتی ئەوەیە زەمەنی دروشمبازی تێپەڕێنین ...

ئافرەت بەخشەری سكونەت و جوانی و بەختەوەریە بۆ كەسێك بزانێت مامەڵەی لەگەڵدا بكات ....
ئافرەت یەكەم نیشتیمانی مرۆڤەكانە كە كاروانی ژیانیان لە نێو جەستەی ئەوەوە دەست پێ دەكات ، كەواتە مرۆڤ بوون و سالاربوونی مرۆڤ خواستی ئافرەتانە بۆ هەردوو رەگەز ژن و پیاو كە شەریك و تەواوكاری یەكترن ..
لەپێناو بەرجەستەكردنی دادپەروەری و ئازادی و باشكردنی دۆخی ژنان و هەڵگرتنی ستەم و نادادی لەسەریان ،پێویستە زەمەنی دروشمبازی تێپەڕێنین..
زۆرن ئەو پیاوانەی كە بانگەشەی ئازادی ژنان دەكەن و بۆ ئەم بابەتە كۆڕ و سیمینار و دیبەیت ئەنجام دەدەن و كتێب دەنووسن لەسەر مافەكانی ژنان ، بەڵام خۆیان لە ماڵەوە پێیان عەیبە هاوكاری خیزانیان بن پیاڵەیەك چا لێبنێن ، یان قاپێك بشۆن یان خواردنێك ئامادە بكەن ، وائەزانن بەم كارە پیاوەتیان لەدەست دەدەن ، لەكاتێكدا خێزانەكانیان لەدەرەوەی خێزان كاردەكەن ..
ئەمرۆ سەردەمێكە وەك دەبینین ئافرەتان شانبەشانی هاوسەر و باوك و براكانیان خەمخۆرانە رۆڵی بونیادنەرانە دەبینن بۆ خۆیان و خیزان و كۆمەڵگە بەگشتی ، ناكرێ و ناتوانرێ نادیدەبكرێ !!! ...
زۆرن ئەو ژنانەی كە بانگەشەی ئازادی و دەستەبەركردنی مافەكانی ژنان دەكەن ،بەڵام خۆیان هۆكاری سوككردنی رەگەزی مێینە و بەكالاكردنی و ستەم و پیشیلكاری مافی ئافرەتانی دیكە و تیكچوونی شیرازەی خیزانەكانیان و زەوت كردنی مافی مێرد و مناڵەكانیان و خۆشیانن !!!
هەربۆیە بانگەشەی ئازادی و ماف پێش ئەوەی ووشە و دروشم بێت كارە ،ڕەفتارە ،هەڵسوكەوتە ...
شێوازی دابەشكردنی ڕۆڵ و كار لە نێوان ژن و پیاو ، ئەمە كاری پیاوە و ئەوە كاری ژنە، خواستی ڕۆژ و سەردەمە و واقیع دیاری دەكات ...
ئیمە پێویستمان بەگۆڕانكاری لە تێڕوانینی مرۆڤەكانە بەهەردوو ڕەگەزەوە بەرامبەر بەیەكتر بەجۆرێك وەڵام دەرەوەی داخوازی ڕۆژ و هەڵگرتنی ستەم و پەیرەوكردنی عەدالەت بێت لە ئەرك و لە مافدا ئیتر ئەو دابەشكاریە چ فۆڕمێك لەخۆ دەگرێ ، ئەوە گرنگە ستەمی جەستەیی و دەروونی ،مادی و مەعنەوی بەرهەم نەهێنێ و شكۆ و كەرامەتی مرۆیی هەردوولا (ژن و پیاو) پارێزراو بێت ...
پاراستنی شكۆ و كەرامەتی یەكتریش بەوە دەستەبەر دەبێت كە بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ یەكتربكەین كە پێمان خۆشە مامەڵەمان لەگەڵ بكرێ...
وێنەكەش لەگەڵ ئەو كەسەی كە بە سوپاسەوە هەمیشە بە كردەوە هاوڕێ و هاوسەر و هاوكار و تەواوكار و پشتیوانم بووە ♥

 

هه‌واڵی گرنگ