بەڕێزتان كە دەستبەكاربون وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندینجار لە ڕاگەیاندنەكانەوە بەڵێنتان دەدا كە كار لەسەر دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەردەكەن لە زاخۆوە بۆ گەرمیان و پاشان بۆ باشماخ، پاشان بەڵێنی دووسایدكردنی ڕێگای هەموو شارەكانتاندا، هەروەها بەڵێنی دروستكردنی تونێلێكی نوێ لە جێگەی تونێلەكۆنەكەی دەربەندیخانتاندا، لەبەر ئەوەی كە ئەو تونێلە كۆن بووە.
بەڵام دوای سێ ساڵ لە دەسبەكار بونی ئەم كابینەیە و دوای ئەو هەموو بەڵێن و پەیمانەی كە كاتی خۆی بەڕێزت لە ڕاگەیاندنەكانەوە دەتدا بەگوێی هاوڵاتیاندا تازە بەتازە دێی دەڵێت حكومەتی هەرێم لە ئێستادا ناتوانێت پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر جێبەجێبكات!!!
بەڕێز بەندە هەر لە یەكەم لێدوانی جەنابتەوە من بەگومان بوم لە لێدوان و لێهاتویی و توانا و جدیەتی جەنابت و وەزارەتەكەت بۆ پرۆژەی سكەی شەمەندەفەر، بۆیە هەر لە یەكەم لێدوانتەوە هەموو لێدوانەكانتم لای خۆم پاراستووە بۆ ئەوەی كە ماوەی چوار ساڵی كابینەكە و كۆتایی كارەكانی جەنابت وەك وەزری ئەو وەزارەتە تاپێتان بڵێم جەنابی وەزیر ئەرێ سكەی شەمەندەفەرەكە چی لێهات، بەڵام پێش وادەی چاوەڕوانیەكەی من كە هێشتا ساڵ و چەند مانگێكمان ماوە بۆ ئەو بەروارە واجەنابت بە پێچەوانەی هەموو لێدوانەكانی پێشوترتەوە دەڵێت لە ئێستادا ناتوانیین ئەو پرۆژەیە جێبەحێبكەین.
لێرەدا لە جەنابت دەپرسم بۆچی من و زۆرێكیش لە خەڵكی بەگومان بوین لە جدیەتتان لە دەستبردن بۆ ئەو كارە، هەرچەندە ئێوە چەندجارێك بەڵێنەكانتان دووبارە و چەندبارەدەكردەوە؟؟؟
ئاخر ئەو لێدوانانەی جەنابت و هاوشانەكانتانە لە حكومەت كە یەك زەڕڕە مسداقیەتتان نە بۆ خۆتان و نەبۆ حكومەت نەهێشتۆتەوە.
خۆزگە وازتان لە لێدوانی بێ بنەما و ناڕاست و باقوبریق دەهێنا، ڕاستگۆبن لەگەڵ هاوڵاتیان و دەنگدەرەكانتان، ئیتر وتەی بێ كردار بابەس بێت.