به‌هاتنی ئه‌مریكا و ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسه‌ین ده‌رفه‌تێكی یه‌كسان بۆ هه‌موو لایه‌ن و ته‌واوی پێكهاته جێاوازه‌كانی عێراق هاته ئاراوه ، به‌جۆرێكـ له‌و سه‌ره‌تادا ئه‌توانرا زۆر شتی گه‌وره‌و چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام بدرێت ، ته‌نانه‌ت پێشهات وڕووداوه‌كان ئه‌وه‌نده خێرا ده‌هاتن و تێده‌په‌ڕین بۆ ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان هێشتا ڕوون نه‌بوویه‌وه عێراقی پاش حكومه‌تی به‌عس به‌دروستی ڕوو له‌كوێ ده‌كات ! هه‌ر بۆیه هه‌ر لایه‌ن وپێكهاتهیهكـ چه‌نده عه‌قڵی خۆی خسته كار ومامه‌ڵه‌ی ژیرانه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعه تازه‌كه به‌خه‌رجدا ، ئه‌وه‌نده به‌دیووی بهرژهوهندیهكانیدا شكایه‌وه ! لێرەوە ئه‌كرێ بڵێین له‌نێو هه‌موو ئه‌و پێكهاته سه‌ره‌كیانه‌ی كه له‌ئاین ئاینزا ونه‌ته‌وه‌و لایه‌نه جێاوازهكاندا له‌عێراقدا هه‌بوون ، سوننه‌ی عه‌ره‌ب به‌پله‌ی یه‌كه‌می دێت لهپاشهكشهو په‌راوێزخستنی بارودۆخی پاش ڕوخان ونه‌مانی حكومه‌تی به‌عس ، ئه‌ڵبه‌ته زیاتر له‌هۆكارو سهرهداوێكـ له‌پشتی ئه‌م نسكۆیه بوو ، وه‌لێ به‌نده ته‌نها ئاماژه به‌سێ هۆكاری ده‌كه‌م :
(1)
نه‌بوونی مه‌رجه‌عێكی باڵا‌و په‌رته‌وازه‌یی مه‌رجه‌عه‌كان : هیچ گومان له‌وه‌دا نیه پێكهاته‌ی سوننه له‌نێوان خۆیاندا‌و له‌ناوخۆی عێراقدا دابه‌شبوو بوون به‌سه‌ر زیاتر له‌ڕه‌وت وگروپ وڕێكخراوێكی نهێنی وئاشكرادا ، به‌داخه‌وه پهرچوبڵاوی ئه‌م پێكهاته‌یه به‌جۆرێكـ ڕه‌نگی گرتبوو هه‌ر له‌نزیكی وهاوپهیمانیان له‌گه‌ڵ ئێران وگروپ ولایه‌نه شیعیهكانهوه هه‌بوون هه‌تا گه‌یشتن بهڕیكخراوی قاعیده‌و هیوا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی جارێكیتری حكومه‌تی به‌عس ! هه‌رچی تایبه‌ته به‌ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ست بهوهڵاتانی سوننه مه‌زهه‌ب ، به‌هه‌مان شێوه زیاتر له‌مه‌رجه‌ع و لهوهڵاتێكـی عه‌ره‌بی ئاراسته‌و ڕێنمایی ده‌كران ، وه‌كـ مه‌علوومه له‌غیابی مه‌رجه‌عێكی باڵای یه‌كگرتوو هاوتا بهمهرجهعهكانی ئێران ونه‌جه‌ف ، ئه‌م پێكهاته‌یه به‌دابڕاوی لهیهكترو له‌یه‌كـ كاتدا له‌توركیای ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌تا وه‌ڵاتانی كه‌نداو له‌وێشه‌وه بۆ میسر‌و ئه‌رده‌ن وه‌كـ تۆڕێكی ناڕێكخراوی دژه یهكـو پێچه‌وانه به‌خواسته تایبه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ر یه‌كـ له‌و وه‌ڵاتانه گرێدرابوون ! بێگومان له‌دۆخێكی ئاڵۆزی وه‌كـ عێراق وله‌نێو ئه‌و هه‌موو دژبه‌ره‌یه زۆر ئه‌سته‌مه بڕیاردان وگرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی ڕاستوو ، هه‌میش په‌سه‌ندی هه‌مووان بێ !
(2)
تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی ده‌زگای زانایانی موسڵمانان له‌عێراق ( هیئة علما‌ء المسلمین فی العراق ) ئه‌م ده‌زگایه وه‌كـ مه‌رجه‌عێكی كاریگه‌ری سه‌روبه‌ندی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به‌بێ حیسابكردن بۆ پێشهاته تازه‌كان و بارودۆخی تازه‌ی جیهان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردبوو ، به‌ناوی دژایه‌تیكردنی ئهمریكاو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان گوایه ( ئهمریكاو هاوپه‌یمانان داگیركهرن ) ! فه‌توای به‌شداری نه‌كردن وچوونه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیان ڕاگه‌یاند ، به‌مه‌ش هه‌ر لهوسهرهتادا سوننه‌ی عه‌ره‌ب وه‌كـ به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی عێراقیه‌كان خۆیان به‌دوورگرت لهپێكهێنانهوهی په‌یكه‌ری تازه‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی فره‌لایه‌نی پاش ڕووخانی به‌عس ، ئیدی ئه‌وان له ژێر كاریگه‌ری دوور‌و نزیكی هه‌ندێ فه‌تواو ڕای سه‌رپێی ئه‌م و ئه‌وو به‌ده‌ستی خۆیان له‌سه‌ر ماڵ وگوزه‌رانی خۆیان هه‌ڵهاتن وكرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی عێراق ! هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵكو كه‌وتنه وێزه‌ی حیزبی ئیسلامیی عێراقی كه‌به‌شێكی زۆری سوننه‌ی عه‌ره‌ب تیایدا ئه‌ندام بوون ، به‌فه‌توا سه‌یرو گوماناویهكانیان توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و حیزبه له‌ڕووی ڕیكخراوهیی وقورسایی جه‌ماوه‌ری وڕیكخستنهوه به‌چۆكدا بده‌ن ، له‌وێشه‌وه بۆ چه‌ند گروپ و لایه‌نێكی بچووكـ دابه‌شبكه‌ن ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی به‌هێزبوونی شیعه‌و ده‌ستگرتنی شیعه‌كان به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه هه‌ستیار وگرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت وپشكی شێر له‌داڕشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ( ناوخۆ ، هه‌واڵگری ، پۆلیس ، به‌رگری ، هتد ) له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی ، واته دوولایه‌نه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌یان هه‌بوو ، لهلایهكـ سوننه‌ی لاوازكرد ، له‌ولاشه‌وه پاڵپشتێكی تری سه‌رخستنی شیعه‌كان بووله پلانه‌كه‌یان ! به‌بڕوای به‌نده غیابی پێكهاته‌ی سوننه له‌نێو دام وده‌زگا فه‌رمی وباڵاكانی ئێستای ده‌وڵه‌تی عێراق بهسهنگـ وقه‌باره‌ی حه‌قیقی خۆیانه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو له‌به‌رنامه‌و ئه‌جیندای دیداره‌كانی پاپا بكرێنه ده‌ره‌وه !
(3)
ئه‌گه‌رچی داعش له‌ساڵی 2014 وه‌كـ به‌شێكـ له‌پلانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵاتانی ئیقلیمی وبۆ جێگره‌وه‌ی ڕیكخراوی القاعیده له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ریهه‌ڵدا ، وه‌لێ هه‌رزوو سوننه‌كان به‌تایبه‌تی دانیشتوانی شاری موسڵ كهوتنهژێر كاریگه‌ری دروشم وچالاكیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ، له‌ویشه‌وه به‌فیتی وه‌ڵاتانی خاوه‌ن بڕیار‌و به‌هاوكاری ناوخۆ‌و فه‌توای زانایانی سوننه‌و سۆز‌و عاتیفه‌ی پێكهاته‌ی سوننه ، ده‌ستیان گه‌یشته داعش و ئه‌و ڕێكخراوه‌یان هێنایه شاری موسڵ له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه سوونیهكانی تر ، دواتریش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس و ئه‌مریكا وشیعه نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌م ڕیكخراوه بهتۆكمهتر جێبه‌جێیكرد ، واته له‌یه‌كـ كاتدا ناوچه‌كه‌یان كرده گۆڕه‌پانی جه‌نگـ وكاولكاری وكوشت وبڕی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌بێ جێاوازی و ئاواره‌بوونی ئه‌و به‌شه‌ی توانیان له‌دۆزه‌خی داعش هه‌ڵبێن ! كه بێگومان مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و شاره به‌ته‌واوی به‌ئامانجگیرا ، ئه‌وه‌بوو له‌نێوان كوشتن وزیندانیكردن و هه‌ڵهاتنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق وبۆ نێو شاره‌كانی هه‌رێم په‌رش وبڵاوه‌یان پێكرا ! ڕه‌نگه ئه‌م پشتگوێخستن وحیساب نه‌كردنه بۆ سوننه‌ی عه‌ره‌ب به‌شێكـ بێ له‌تۆڵه‌ی قوربانیه‌كانی مه‌سیحیه‌كانی له‌عێراق به‌گشتی وشاری موسڵ به‌تایبه‌تی !!