ئەگەر نەتوانین ببەخشین، دەتوانین هاوكاربین لە دۆزینەوەی بەخشەرێك
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر نەتوانین ببەخشین، دەتوانین هاوكاربین لە دۆزینەوەی بەخشەرێك


رابیتەی مرۆیی خێرخوازی كورد داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن بۆ هاوكاریكردنی هەژەران و ئەگەر كەسانێكیش بە پارە ناتوانن هاوكار بن، دەتوانن هاوكاربین لە دۆزینەوەی بەخشەرێك.

رابیتەی مرۆیی خێرخوازی كورد بڵاویكردەوە: خۆشەویستان، كردنەوەی دەرگای خێرو خۆشی لە كەسێك یان خانەوادەو خەڵكێك، ئەگەر بەشە گەورەكەی بەخشینی ماڵ و سامانەكانمان بێ پێیان، ئەوا بەشێكی دیكەی كردنەوەی دەروازە جۆر بە جۆرەكانی ئاوەدان كردنەوەی ئەو دڵانەیە كە تۆ تەنها بە كلیكێك بەشدار ئەبی لە ئاوەدان كردنەوەی ماڵێك.

ئەوەشی خستەڕوو: خۆئەگەر لەئێستادا ئێمە نەتوانین ببەخشین، لانی كەم خۆ ئەتوانین هاوكاربین لە دۆزینەوەی بەخشەرێك كە بەهۆی پڕۆژە جۆربەجۆرەكانی رابیتەی مرۆیی خێرخوازیەوە ئەبەخشێ و تۆش بەشدار ئەبی لەو خێرە گەورەیەی كە وەك ئەوە وایە تۆ ئەو خێرەت ئەنجام دابێ.

 

هه‌واڵی گرنگ