هەموتان ئەندازیاری ڕاپەڕینن ، ئەی کێ ئەندازیاری شکست و ناعەدالەتی و گەندەڵیەکانە ؟!
لەپەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە، میهرەجانی وتارخوێندنەوە بوو.. هەرکەسەو بەباڵای (لەیلای خۆیدا) هەڵی دەدا.
نوێنەرانی سێ حیزبی حوکمڕان لەکێبڕکێ دا بوون ،بۆئەوەی هەر پەرلەمانتارێک بەشان و باڵی حیزبەکەیدا هەڵبداو نازناوی (ئەندازیاری ڕاپەڕین) بە سەرۆکی حیزبەکەی ببەخشێ.
تائێرە هیچ ناڵێین ، بالەنێوان ئەو سیانەدا بێت .
بەڵام خۆ هەقمانە بپرسین:-
باشە ئەی کێ ئەندازیاری ئەم هەمووناعەدالەتی و گەندەڵی وتاڵان و بڕۆو بێسەروبەری و بێکاری و یاساشکێنێ و قاچاخچێتی و خاکفرۆشی و نائومێدیەیە کە کوردستانی گرتۆتەوە؟!
یان هەمیشە دەسکەوتەکان خاوەنیان زۆرەو شکست و نەهامەتیەکانیش، کەس خۆی لەقەرەیان ناداو خۆی بە بەرپرسیان نازانێ؟!