ئۆكسجین لە هەسارەی زەوی نامێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆكسجین لە هەسارەی زەوی نامێنێت

 

هەسارەکەمان، هەمیشە گونجاو نەبووە بۆ ژیان و بەبەردەوامیش گونجاو نابێت بۆ ژیان. نزیکەی 2.8 بلییۆن ساڵ لەمەوبەر، شێوازە خانەیەک هاتەکایەوە کە راستەوخۆ کەڵکیان لە تیشکی خۆر وەردەگرت بۆ بەدەستهێنانی وزە بۆ گۆڕینی دووەمئۆکسیدی کاربۆنی ناو ئاوەکان بۆ خۆراک و لە ئەنجامیشدا، ئۆکسجینیان بەرەڵا دەکرد وەک پیسایی…

هەر ئەوەش، سەری هەڵکێشا بۆ دروستبوونی رێژەیەکی ئۆکسجینی ئازاد لە بەرگەهەواکەمانداو دروستبوونی توێغێکی ئۆزۆنی (ئۆزۆن سێ ئەتۆمی ئۆکسجینە)، کە تیشکە کوشندەکانی رادەگرت و نەیدەهێشت بگەنە سەر رووکەشی هەسارەکەمان. ئەمەش لە دەوروبەری 2.4 بلیۆن ساڵێک لەمەوبەر رویدا کە بە (بە ئۆکسجینبوونە مەزنەکە) great oxygenation ناسراوەو رێژەی ئۆکسجین بەرزبۆوە بۆ ئاستێکی 0.04 بۆ 0.02ی بەرگەهەواکەمان و بە بەردەوامی ئەو رێژەیە زیادی دەکردو لە سەردەمانێکیشدا زۆر دوای ئەو قۆناغە، ئەو رێژەیە بەرزبۆوە بۆ نزیکەی 35ی بەرگەهەواکەمان (لەئێستادا نزیکەی 21ی بەرگەهەواکەمان پێکدەهێنێت).

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا، پێوەرێکی تایبەتی کرا بۆ ئەو رێژە ئۆکسجینەی کە لە بەرگەهەواکەماندا هەیەو دەمێنێتەوە بە پەیوەست بەو گۆرانکاریە سروشتیانەی کە دڵنیان لەوەی کە رودەدات. یەک لەو گۆرانکاریە بەرجەستانەش، گەورەبوون و بەتین بوونی خۆرەکەمانە...

دەرکەوت لەکاتێکدا خۆرەکەمان بەتینتر دەبێت لە ئایندەدا، رێژەی دووەمئۆکسیدی کاربۆن زۆر کەم دەکات لە بەرگەهەوادا.... دووەمئۆکسیدی کاربۆن، گەرمی زۆرتری خۆر لەخۆی دەگرێت و ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ تێکشکاندنی ئەو مۆڵیکیولەیە.... لە ئەنجامیشدا ئەو ئۆرگانزمانەی کە کاری رۆشنەپێکهاتن Photosynthesis دەکەن، هەروەک رووەکەکان، چیتر ناتوانن ئەو کارەیان بکەن و ئۆکسجین بەرهەم بهێنن و بەو هۆکارە، لەماوەی دە هەزار ساڵدا، رێژەی ئۆکسجین بەتەواوی دادەبەزێت لەناو بەرگەهەوای زەویدا.

بە پەیوەست بەو چینە ئۆزۆنەشی کە دەمانپارێزێت لە تیشکە کوشندەکان، ئەویش لاواز دەبێت بەهۆکاری ئەو وزە جوڵە زیادەیەی کە بۆیان دروست دەبێت بە هۆکاری کەمبوونی رێژەی ئۆکسجینی ناو بەرگەهەواو هەر بەو هۆکارەش، ئەو وزەی جوڵە زۆرەش، وایان لێ دەکات کە دەرپەڕێن بۆ دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی و بەناو بۆشایدا بڵاوببنەوە. ئەوەش، وا دەکات کە تیشکە کوشندەکان بەئاسانی بگەنە سەر رووی هەسارەکەمان...

واتە، ئەگەر بە کەمی ئۆکسجین نەخنکای، ئەوە تیشکە کوشندەکان لەناوت دەبات.. لەدوای ئەوە، تەنیا هەندێ لەو مایکرۆبانەی کە خۆگونجاندنیان کردووە، دەتوانن بمێننەوەو ژیان، بەو مانایەی کە لەئێستادا هەیە، نامێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ