چەند رێنماییەك بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند رێنماییەك بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت

كوردیو

هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی بۆ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بڵاوکردووەتەوە و هەندێک کار بە هەڵە ناودەبات و دەڵێت،"نابێت ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک ئەنجامیانبدات".

بەپێی رێنماییەكانی هاتوچۆی هەڵەبجە،"نابێت بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P، جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت".

هەروەها هاتووە،"نابێت لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێڕ".


رێنماییەکانی هاتوچۆی هەڵەبجە :

١.نابێت بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P، جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت.

٢. نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر رابکێشێت، چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێت.

٣. نابێت لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێڕ.

٤.نابێت گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانەوە، تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێت.

٥.هەندێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەڵێن، هەرکاتێک ئاگاداری کردیتەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بووەتەوە دەبێت رایبگری تاوەکو سارد دەبێتەوە، بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.

٦.هەوڵبدەن لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.

ئەوەش هاتووە، کە رۆنی گێڕ دەبێت لە ٦٠ هەزار کیلۆمەتر بگۆڕدێت، ئەگەر دەبڵئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆڕدێت، بە جۆرێک نزیک ٤٠ هەزار کیلۆمەتر بێت بگۆڕدرێت، ئەگەریش رۆن نەگۆڕدرابوو تاوەکو ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر، ئەوا دەبێت رۆن و فلتەری بۆ بگۆڕدرێت.
 

 

هه‌واڵی گرنگ