ئەوەی ئێمەی لێ بێ ئاگاین، دەلاقەكانی ژیانی پڕشنگ دارە، كەدەمانگەیەنێتە جیهانی بەختەوەری كە هەركەس لەخۆی قەدەغە بكات، بێ بەش دەبێت لێی. چەند ساتێكی خۆت بە ئارامی ببەخشە بە خوێندنەوەی ئەم وشانە، كە زۆر پێویستمان بە زیاترو زۆرترە بۆ دەركردنی شەیتانی ناو ناخو بەڕاستگۆیانە لەبەردەم ناخی خۆماندا بوەستین.
ئەمڕۆ خەڵكی سەرقاڵە بە حەزو ئارەزووەكان، ئەنجامدانی تاوان، كەوتۆتە داوی لەزەتو چێژ، ئارەزووەكانی هەموو بوونی تەنیوە، مەگەر كەسێك خوا بیپارێزێ ، ڕێگەی چوون بۆ مزگەوت نازانێ، گرنگی بە قورئانی پیرۆز نادات. بابەتو یاساكانی ئیسلامی لا گرنگ نیە؟! هەموو هەمو هۆشی بۆ ئەوەیە چۆن دەوڵەمەند بێت، چۆن سكی پڕكات؟ چاوو گوێكانی، گرنگ نیە بینراو بیستراو و كرداری حەرامو قەدەغەكراوبێت، گەر لەسەر فەوتانی نوێژیش بێت، وازهێنان لە ئەركو فرزەكان بێت، یا وەك ئەوەی خەمی گەلو نەتەوە هەمووی چارەسەركرابێت، جەنگی دەروونیو ژیانی كۆتایی هاتبێت!
بیری چۆتەوە كە ئەمڕۆ جەنگی دەروونیو جەنگی سارد ئەنجامدەدرێت لە دژمان گەندەڵی بەهەموو فۆرم وجۆرەكانیەوە، بۆ ماڵو خێزانەكان، بەتایبەتی لاوان كە جێگەی ئومێدی ئیسلامن كەلەئایندەی نزیكدا ڕێنیشاندەرو مامۆستای گەلو نەتەوەن، ڕوخێنەری بێ باوەڕو بێدینەكانن، جێ بەجێ كاری ئاینی پەروەردگارن لەسەرزەوی.
هەریەكێك لە ئێمە لە ژیانی دونیادا دوچاری دەیان مەترسی بووینەتەوە، بەڵام مەخابن نەبۆتە مایەی پەندو ئامۆژگاری بۆمان، چەند ڕووداوی بە ئازارو جەرگ بڕ لە دەورمان دەبینین كە دڵەكان دەهێنتەجۆشو ژیان لە مرۆڤ سیا دەكات، لەگەڵ ئەمانەدا تاكەی دوور بین لە پەروەردگارمان! تاكەی واز لە هاوڕێیەتی تاوانو گومڕای ناهێنینو پەروەرێنەرمان لەیاد دەكەین!؟
( گەر خوا لەیادكەین لەدونیادا، خوای گەورەش لە ڕۆژی دواییدا ئێمە لەیاد دەكات)!
كاتو ساتەكانی ماڵئاوایی لە ژیانی دونیا لێمان نزیك دەبێتەوەو لاپەڕەكانی ژیانمان بلۆك دەكرێتو، چاوەكانمان ئەبڵەقو دەنگ بەستراو بەرەو كفن كردن هەڵمان دەگرن بۆ ماڵی تاریكو بۆنكردوو!چیمان ئامادەیە!دڵمان بەچی خۆش دەكەین!؟
(لقد كنت في غفلة من هذا فكشفنا عنك غطاوك فبصرك اليوم حديد) سورەتی ق، ئایەتی 22.
كەواتە پێش ئەوەی تووشی ئەو ڕۆژە ببین چارەسەر چیە؟ چی بكەین؟
هەریەك لە ئێمە دڵنیایە كە مردن لەناكاو دێتو یەخەی دەگرێت، هۆشی نایەت تا ئەو كاتەی هەواڵە گەورەو ماڵكاولكارەكەی قیامەت دەدرێت بە گوێی بوونەوەردا كە هەمووی بەیەكجار لەناو دەچێتو فریای هیچ ناكەویت! كەواتە، ئیمانداران وەرن با هەموومان پێكەوە ئێستا تەوبەیەكی باشی تەواو كەخوا پێی ڕازییە بكەین، ئەو تەوبەو لێ خۆشبوونەی كە پەروەردگار لێمان خۆش ببێت، بەدڵێكی پاكو دەرونێكی بێگەردو خاوێنی لە هەموو گەورەو بچووكێك لە تاوان، بگەڕێینەوە .
بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی توشی ئەم هەڵوێستەو ویستگە قورس و ئەستەمە لەژیانی دوا ڕۆژ نەبینەوە، كە دەڵێن:(ان تقول نفس ياحسرتي علي مافرطت في جنب الله وان كنت لمن الساخرين او تقول لو ان الله هداني لكنت من المتقين او تقول حين تري العذاب لوان لي كرة فاكون من المحسنين)سورەتی الزمر ئایەتی(،5856،57) .
واتە:"نەوەك كەسێ بڵێ ئەی داخ لەسەركەمتەرخەمیم لەلای خواو لەگویرایەڵی خوا ، بێ شك لەگاڵتەكەرانیش بووم بەئایینی خواو كتیبەكەی خوا(واتە جگە لەسەرپێچی گالتەیشم بەمسولمانان ئەكرد. یان بڵێ: ئەگەر خوا رێنمونی بكردمایە لەپارێزكاران دەبووم. یا كاتێ سزای خوا دەبینێ بڵێ: بریا جارێكی تر دەگەڕامەوە بۆدونیا لەگەڵ چاكەكاران دەبووم".
ئیمانداران، خوشكو براكان:
تەوبەو پەشیمانی چەند هۆكارو ڕێگری هەیە، ڕێگرییەكانی پەشیمانی، مرۆڤ تاوان سەرتاپای ژیانی تەنیووە، هەست بەبێ هیوایو نائومێدی دەكات، دەڵێ تەمەنم لەناو ناخۆشیو ناڕەحەتیو گوناهدا بردەسەر، نوقم بوو لەتاوانو گوناه گەر بڕومە ناو دەریای هادی پاك نابمەوە، ئەم گومان بردنە بەخوا هەڵەیە، هیچ تاوانێك نیە گەورە بێت بەرامبەر لێبووردننو چاوپۆشی پەروەردگار، چونكە خۆی فەرموویەتی لێخۆش بووی هەموو تاوانەكانە، (يغفر الذنوب جميعا )، یا پەروەردگار دەفەرمووێت: (فان تابوا واقاموالصلاة واتوا الزكاة فخلوا سبيلهم)
تەوبە لە هەموو كارێكی خراپو ناشایستە لە هاوەڵدانانو شیرك هەتا پەشیمانی لە گوناهی بچووك پێویستە، بەمەرجێ تەوبەیەكی ڕاستگۆیانەو پاك بێت، وەك قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە تەوبەیەكی نصوح بێت، نەك تەنها بەزمانو لەسەردەم بێت، بەڵكو بە(كردارو دڵو زمان) هەرسێكیان پێكەوە بگەڕێنەوە.
پایەو بنەماكانی تەوبەو پەشیمانی 3 مەرجی سەرەكی هەیە:
1- پەشیمانی: گرنگترین بنەما پەشیمانیە لەناخدا دروست دەبێتو ڕۆحی بهەژینیو ئۆقرەی لێی هەڵبگرێو، لە دەروندا لۆمەی خۆی بكاو پەشیمان بێت لەوكارەی كە ئەنجامیداوە.
ئەمەش كەسانی دڵو ناخ زیندوو ئەم هەستەیان لا دروست دەبێت كە هەركاتێ هەڵەیەكیان كرد هەستی پەشیمانی لە ناخیاندا دەیانهەژێنێو ناهێڵێ ئۆقرە بگرێت.
هەریەكێك لە ئێمە باسی لایەنی دەروونی پەشیمانی ئەو 3 هاوەڵەمان بیستووە كە دواكەوتن لە جەنگی تەبووك، كە پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە ئەم بابەتە دەكاتو دەفەرمویت:( وعلي الثلاثة الذين خلفوا حتي اذا ضافت عليهم الارض بما رحبت و ضاقت عليهم انفسهم وظنوا ان لا ملجا من الله الا اليه، ثم تاب عليهم ليتوبوا). لەوكاتەدا زەوی هەموو هاتبوویە یەك لەوان، دونیا لەبەرچاویان ئەوەندە تەنگ بوو بوو جێگەیان نەدەبوویەوە، بگرە جێگەی دەروونیان نەدەبوویەوە ساتێك ئاسوودەیان دەست نەدەكەوت تیایدا، بۆیە دڵنیا بوون كە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان، كەواتە ئەم لایەنە دەروونیە زۆر پێویست و گرنگە كاتێ تەوبە دەكەین، هەبێت، كەتەنهاو تەنها بەگەڕانەوەمان بۆلای خوای رب العالمین ئاسودە ئوقرە دەگرێت.
ئەوەی ڕابردو لەدەستمان چوو، كەواتە دەبێت نەخشەمان هەبێت بۆ داهاتوودا چۆن بین چۆن نزیك بینەوە، چی بكەین!
2- بڕیاردان، دوای پەشیمانیو ئازاری ویژدان، بڕیاردان زۆرگرنگە كە بەیەكجاریو بۆ هەتاهەتایە هەڵەی وانەكەین هەروەك پێشەوا عمری كوڕی خەتاب، دەفەرموێت:) كما لايعود اللبن الي الضرع اذا خرج منه) هەروەك چون شیر كە وەرگیرا لەگوانی مەڕ ناگەڕێتەوە بوناو گوانەكە، ئاواش دەبێت نەگەڕێتەوە سەر تاوان، كەواتە ساتەكانی تەوبە دەبێت هاوكات بێت لەگەڵ بڕیاردان لەسەر نەكردنو نەگەڕانەوە بۆ هەڵەكان، جا گەر پەشیمانی لایەنی دەروونیو ویژدانی بێت، ئەوا بڕیاردان لایەنی ئیرادەو هێزی مرۆڤەكانە.
3- پاشان لایەنی پڕاكتیكیو كرداریە، كە خۆ داڕنینە لە تاوانو گوناهە بەیەكجاری كە بەزوبان بڵێ: (ربنا ظلمنا انفسنا وان لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين).
- گۆڕینی ئەو ژینگەیەی كە تیایدا دەژی، هەروەك ئەو پیاوەی 99 كەسی كوشتبوو، پرسیاری تەوبەی كرد لە عابدێك ووتی تەوبەت بۆ نیە، ئەویشی كوشت! پاشان چوو بۆلای زانایەك، وتی: دەتوانم تەوبە بكەم، زاناكە پێی وت: بەڵێ، بەڵام ئەم زەویو ژینگەیە بەجێ بهێڵەو بڕۆ بۆ جێگەیەكی باش تر..
- گۆڕینی هاوڕێ: هاوڕێی خراپەكان بە هاوڕێی باشو چاكو ڕاستەقینە چونكە هاوڕێیەتی كردنی چاكان هاندەرتە لەسەركاری چاك، كە چەند فەرموودەی لەسەر هاتووە(المرو علی دین خلیله).
- لەلایەكی ترەوە پێغەمبەری ئازیزمان(د.خ) بۆ تەوبە دەفەرمووێت:( واتبع السيئة الحسنة تمحوها) یا پەروەردگار دەفەرموێت:( ان الحسنات يذهبن السيئات)، چاكە بینە بەدوای خراپەدا بۆئەوەی خراپەكان بسریتەوە، گرنگە لە بری خراپەكان چاكە بڕوێنین، بەتایبەتی لەجۆری خۆی بۆ ئەوەی ئەوی تر بسڕێتەوە. بۆ نموونە گەر بۆ دایكو باوكت خراپ بوویت ئەزیەتت كردوون، ئێستا چاكبە لەگەڵیاندا، گەر صلەی ڕەحمت بچڕاندووە ئەوا جارێكی تر پەیوەندی ببەستەوە لەگەڵیاندا، باسی خەڵكت بەخراپ كردووە لەجێیەكدا باسی چاكەیان بكە...هتد
پەشیمانی وگەرانەوەی ڕاستەقینە، پێویستە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بێت، لێخوشبونی پەروەردگار ئەم پۆلە دەگرێتەوە، كە دەفەرمووێت: (واني لغفار لمن تاب و امن و عمل صالحا ثم اهتدي).
لە تەوبە و گەڕانەوەدا پێویستە باوەڕو ئیمان تازە بكرێتەوە، باوەڕ بە پەشیمانی و گەڕانەوەی بی گەڕانەوە نەرم بكرێت كە كردار سەلمینەری بێت.
كاتێ مرۆڤ بیردەكاتەوە ئەوەی لەتەمەن ڕۆیشت ناگەڕێتەوە، كەواتە ئەوەی كە ماوە بۆ لە گوێڕایەڵی خالقماندا نەبێت، وەك فەرمانەكەی پەروەردگارمان كە دەفەرموێت: (واعبد ربك حتي ياتيك اليقين) كەواتە، ئەوەی ماوە تا مردن بەخوداناسیو خودا دۆستیو خودا پەرستی بیڕازێنینەوە.
ئەمڕۆمان هەیە، بەڵام دڵنیای سبەینێ نین، ئەمڕۆ با كارەكانمان بەتەواوەتی ئەنجام بدەین بۆئەوەی قەرزار نەبین لە سبەینێدا، گەر مردیشین بە ئاسودەی بمرین، دڵنیابین ژیان بۆ كەس ناوەستێو نەوەستاوە، هەمیشە لەگۆڕاندایە یەكێك دەمرێت، یەكێ لەدایك دەبێت گەنجی پیر دەبێتو شەو ڕۆژی لەدوا دێتو پاش سەرما گەرما دێتو زەوی دوای مردن دەژێَتەوە ... هتد
دروست نیە بۆ ئێمە بێ ئاگا هەنگاو هەڵگرین، بەڵكو دانانی كاتی تایبەتی بۆ خۆت لە بیركردنەوەو پاشان خۆ گورجكردنەوە بۆ هەنگاوی باشترو جوانترو لەپێش تر . پێغەمبەری ئازیزمان(د.خ) كاتێ ئامۆژگاری پیاوێكی كرد، فەرمووی:( اغتنم خمسا قبل خمس: شبابك قبل هرمك وصحتك قبل سقمك، وغناك قبل فقرك، وفراغك قبل شغلك و حياتك قبل موتك). ئەمانەسەرجەم قۆناغە گەشەكانی ژیانی مرۆڤە، پێویستی بە قۆستنەوەی پێش لە دەستدانی هەیە، چونكە هەموو ئەوانەی نیشانەی چالاكیو بەرهەمهێنەرن لەپێشەوەی قۆناغە بەئێشو ناسۆرەكانن، باشترین ساتەكانی خودا لەخۆرازیكردنە بالەیادی نەكەین.
لە كۆتاییدا، دوای ئەم هەنگاوانە، دوعاو پاڕانەوەیە لەیەزدانی مەزن زۆر بپارێنەوە كەڕێنمونیمان بكات بۆ ئیمانو باوەڕو ئیسلام (فمن یرید الله ان یهدیه یشرح صدره للاسلام)
پەروەردگارا، باوەڕمان لا شیرین بكەو بیڕازێنەوە لەدڵو دەرونماندا، بێ باوەڕیو فاسقیو سەرپێچی كردنی فەرمانەكانت ناشرینو بەد بكە لەچاوانماندا، بشمانگێڕە لە تێگەیشتووانو پێگەیشتوان. سا خوایە لێمان قەبوڵ بكەین.