میدیاكانی هیندستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه له كه‌شێكی باراناویدا، چوار كه‌س له‌ژێر دره‌ختێكدا وه‌ستاون و له‌ناكاو هه‌وره‌بروسكه به‌ریان ده‌كه‌وێت و، هه‌رچواریان ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، دوای ئه‌وه‌ی بێهۆش كه‌وتوون و به بروسكه‌كه به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتاوه، هه‌ر چوار كه‌سه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێك له پیاوه‌كان به هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ست داوه‌و، ئه‌وانتریش له‌ژێر چاودێری پزیشك دان.
جێگه‌ی باسه، میدیاكان ئاشكرایانكردووه، له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، به‌هۆی بروسكه‌وه، لانی كه‌م 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.