بە هۆی ئاگرگرتنی بارەگای “کۆمپانیای خزمەتگوزاریی فەرەنسی” تایبەت بە بواری ئینتەرنێت ملیۆنان وێبسایت لە جیهاندا لە کارکەوتن.
لەبارەیەوە وێبسایتی (چاوی خەڵک) کە ماڵپه‌رێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ته به‌پرسه‌كانی ژن و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی خه‌ڵك بۆگه‌شه‌پیدان (PDO) به‌ڕێوەدەبرێت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “وێبسایتی (چاوی خەڵک) لەکارکەوت!
بەھوی سوتانی بارەگای سەرەکی “کۆمپانیای خزمەتگوزاری فەڕەنسی” ملیۆنان وێبسایت لە تەواوی دونیادا لە کارکەوتن و وێبسایتی (چاوی خەڵک)یش یەکێکە لەو وێبسایتانەی کە خزمەتگوزارییەکەی لەسەر ئەو کۆمپانیایە بوو، بۆیە لە ئێستادا و تا کاتێکی نادیار دەتوانن لە ڕێگەی لاپەڕەی فەرمی وێبسایتەکەوە ئاگاداریی کار و چالاکییەکانمان بن”.