هەڵەبجە دایکمە، هەرگیز لەیادی ناکەم، چونکە بەژانێک نەتەوەکەمی بە جیهان ناساند.
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەبجە دایکمە، هەرگیز لەیادی ناکەم، چونکە بەژانێک نەتەوەکەمی بە جیهان ناساند.

چۆنێتی کارەسات و کاتی بارینی بۆنی سێوەکەی هەڵەبجە لای هەموو لایەک ئاشکرایە، بەڵام ئەوەی لای من بووە بە بڵێسەیەک و ناخی گڕداوم ئەو فاکتەیە کە ناتوانم لەیادی بکەم، ئەویش دیمەنی کارەساتەکە و حاڵ و گوزەرانی قوربانیانی دوای کارەساتەکەیە، ئایا ڕەوایە مرۆڤ بەبێ تاوان بکوژرێت، ژەهرخوارد بکرێت لەپێناو ململانێی سیاسی و تاکتیکی سەربازی و بێ شەڕ و بێ ناونیشان کۆمەڵکوژی بەرامبەر بکرێت!، لەکوێی دونیادا هەبووە لاشەی مرۆڤ وەک گەڵای دار بکەوێت و ویژدان ڕانەچڵەکێنێت، ناخ نەهەژێنێت! زمان نەهێنێتە گۆو وشە نەهێنێتە سەرزار، فرمێسک لەچاوان نەهێنێتەخوار!!.
زۆرجار ئەوانەی زامی نیشتمان بۆ مەرامە سیاسییەکانی خۆیان بەکاردێنن، لێرەو لەوێ ڕەخنە دەگرن لەهەندێک لایەن یان وڵات، کە پرسی کارەساتی هەڵەبجەیان بەهەند وەرنەگرت و لەبەر بەرژەوەندی خۆیان بێ دەنگییان هەڵبژارد، بەڵام خۆیان بێ دەنگن لەئاست حکومەتی خۆمان ، باشە بەرژەوەندی ئەوان و دەسەڵاتی کوردی لەچیدایە لە پشتگوێ خستن یان لەیاد کردن، یان خەمساردی بەرامبەر بە قوربانیانی ئەو کارەساتە گەورەیە؟ هەڵەبجە بۆ مێژوو بوو بە شارێک پڕ کارەساتبار، کارەساتسازەکان مەرگەساتیان خوڵقاند و بێدەنگییان هەڵبژارد.
ئەوانەی تا ئێستا لافی کوردایەتی و خەباتی شاخ بەسەر نیشتمان و نیشتمانزادەکاندا لێ دەدەن، لەسایەی دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا ژیانی خۆیان زامن کردو زامی نەتەوەیەکیان قوڵتر کرد، ئێستا لای دەسەڵاتداران باسکردنی کارەساتە مەرگەساتەکانیان بێ شەرمەو ئیش لەسەر کاڵکردنەوەی دەکەن، لێخۆشبون لە ئەنجامدەرانی پاکتاوی نەژادی و ئازادبوونی وێرانکەرانی گوند گەواهی دەری ئەو ڕاستیەن کە دەسەڵات بایەخ بەو ڕووداوانە نادات کە نیشتمان و هاونیشتمانیان بوونەتە قوربانی..
پێویستە جادارانی هەڵەبجە جاڕی خەمساردی حکومەتەکەی لەمەڕ خۆمان بەهەند وەربگرن و ڕێ و شوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ بەدی هاتنی تەواوی ئاواتەکانیان، چی جێگەی جینۆساید و مەرگی ئازیزانی کۆچکردووی مەرگەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرێتەوە!! تەنها ئاوڕدانەوەی جدی و بەدەمەوەهاتن و دابین کردنی پێداویستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لەلایەن حکومەتەوە چارەی بێ چارەی ئەو شارە لەبیرکراوە دەکات، ئەگەر نا برینی هەڵەبجە سارێژ نەبووەو تاهەتا خوێنی لێ دەچۆڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ