بڕواناكەم هیچ قەڵەمێك! هیچ زوبانێك! هیچ كتێبێك ئازارو ناسۆری ڕاستەقینەی بەسەر خەڵكی هەلبجەی شەهید داهات بتوانی تەعبیر بكات و ژانەكەی بۆ جیهان باس بكات، تەنها ویژدان و سایكۆلۆژیەتی ئەوانە نەبێ لەناو زامەكە بون، لەگەڵ هیرۆشیماو ناكازاكی، هەروەها هەستی شاعیرێكی هەست ناسك، ئەمە برینی دوینێە!!؟ چونكە بەدەست ڕژیمی بەعسی عەلمانی بو، دەكرێ تەوەقوع بكەی چونكە بەعسی عەلمانی میراتگری هیتلەرو نازی و فاشیەكانن .
بەڵام زام و برینی ئەمڕۆ لەهەندێ ڕوەوە زۆر قوڵترە، هەلەبجەییەكان قوربانیان دا كەیسەكەیان بوە ناسنامەو شوناسی كورد، بەرپرسەكان شوناسەكەیان كردە بازرگانی بۆ خۆیان، دوای 30 ساڵ دەسەلاتی كوردی هەلەبجەو بەركەوتەكانی هیچیان بۆ نەكراوە، كەچی ڕۆژانە باس باسی هەلەبجەی شەهیدە لەلایەن بەرپرسانی دوو حیزبی دەسەڵات، (لێرەوە داوا لەخەڵكی دلێری شاری هەلەبجەی شەهید دەكەم هەر بەپرسێكی گەندەڵ هاتە هەڵەبجە ڕیگای پێ مەدەن)، تائیستا دەسەڵاتی كوردی چی بۆ بەنێو دەوڵەتی كردنی كەیسی هەڵەبجە كردوە، ئەوان نەبون فرۆكەوانی كیمیابارانیان ڕزگار كرد، ئەونە نەبون خۆیان بونە ملیار دیرو خەلكی هەلەبجەو بەركەوتەكانی چارەسەری بەركەوتەكانیان بۆ ناكڕێ، بەدرۆ و فریمیسكی تیمساحی ئەم شارەیان كردە قوربانی بۆ دوو حیزبی دەسەڵات نەك بۆ هەلبجە.
بۆ دەبی هەمو سالی 16-3- هەلەبجەییەكان پرسە بگێڕن، هەڵەبجەییەكان پێویستیان بەبەیاننامە دەركردن نیە، لەبری بەیاننامەو پۆشینی جلكی ڕەش، وەك هیرۆشیما خەلك و خاك و شارەكەتان ئاوەدان بكردایە ئینجا یادتان بكردابایەوە.
یابان بەخەلك و حكومەتەوە هەریەك بەنەمام ناشتن و گوڵ و یارمەتی مادی و مەعنەوی هێرۆشیمایان ئاوەدان كردەوە، كردیانە رەمزی سەلام و ئاشتی، لەساڵی 1949 یاسایەكیان دەركرد بەناوی بیناكردنەوەی شاری هیرۆشیما وەك ناوەندێكی بەردەوامی ئاشتی، ئەم شارەیان بەتەواوی گۆڕی، لەناو جەرگەی هیرۆشیما هەوارگەیەكی یادگاریان دروست كرد لەسەر بەحری مۆتۆیاسۆ ، لەنێو گوڵ و رێزانەی ناوەندی بازرگانی ناوەڕاستی شار ڕوبەرەكەی 120 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لەبەرامبەر ئەوەو پیشانگایەك هەیە بۆ گەشەی بازرگانی و پیشەسازی، ئێستا هیرۆشیما لەڕوی سەوزاییەوە لەپیشەنكی تەواوی شارەكانی جیهانە، پرۆژەیەكی هاوكاریان ڕاگەیاندن زیاتر لە7 هەزار شار و 162 ولات بەشداریان كرد بۆ نەهێشتنی هەژاری و بی كاری، ئەی هەلەبجە جی بۆ كراوە؟ بەرپرسەكان وەڵام دەنەوە.