بێل گەیتس حەزی لە ئایفۆن نییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بێل گەیتس حەزی لە ئایفۆن نییە

 

 

(بێڵ گەیتس) ی ملیاردێری ئەمریكی و خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرایكردووە، كە حەزی لە مۆبایلی ئایفۆن نییەو ئەو مۆبایلانەی بەلاوە پەسەندترە كە بە سیستەمی ئەندرۆیید كاردەكەن.

بەم دواییە بێل گەیتس خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (ئەندرۆ روس سوركین) و هاوبەشی دامەزرێنەری ئەپلیكەیشنی (Clubhouse Paul Davidson) ئەوەی خستۆتەڕوو، كە پرۆسەی پێكەوە بەستنی پڕۆگرامەكانی ئەندرۆوەیدو مایكرۆسۆفت مانای وایە ئەو ئامێرانەی بەكاردەهێنێت ئەوانەن كە بە سیستەمی ئەندرۆوەید كار دەكەن.

خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەڵێت: لەراستیدا من مۆبایلی ئەندرۆوەید بەكاردەهێنم، چونكە حەزدەكەم بەدواداچوون بۆ هەموو شتێك بكەم، هەندێك جاریش ئامێری ئایفۆن بەكاردەهێنم، بەڵام ئەو تەلەفۆنەی هەمیشە پێمە بە سیستەمی ئەندرۆوەید كاردەكات.

هەروەها دەڵێت: «هەندێك لە بەرهەمهێنەرانی ئەندرۆوەید پێشتر پڕۆگرامی مایكرۆسۆفت جێگیر دەكەن، ئەمەش كارەكە بۆ من ئاسان دەكات، كە ئاماژەیە بۆئەوەی ئەوان نەرمترن سەبارەت بە چۆنێتی گەیشتن بە سیستەمەكانی كارپێكردن و ئەمەش ئەو شتەیە كە لەسەری راهاتووم.

جێگەی ئاماژەیە مایكرۆسۆفت پێشتر بڕیاری دابوو كە تەلەفۆنە نوێكەی بەناوی (Windows Phone) ەوە بەرهەم بهێنێت، بەڵام بەهۆی كەمی ئەپڵیكەیشنەوە ئەو پڕۆژەیەی راگرتووە، لەو كاتەشەوە لەگەڵ كۆمپانیای گۆگڵدا هاوبەشی دروستكردووە بۆ دروستكردنی تەلەفۆنی ئەندرۆوەید كە توانای نوشتاندنەوەی هەیە و بە (Surface Duo) ناسراوە، هەروەها لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی تریشدا كاری هاوبەش دەكات وەك كۆمپانیای سامسۆنگ.

هەرچەندە تەلەفۆنە جیاوازەكانی ئایفۆن دەستی گرتووە بەسەر (%45) ی بازاڕەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، بەڵام ئەو تەلەفۆنانەی بە سیستەمی ئەندرۆوەید كاردەكەن، لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین بەكارهێنانیان هەیە.

بەپێی راپۆرتەكان لەبارەی تەكنەلۆژیاوە (%70) ی كەسەكان لە جیهاندا ئامێرێكی تەلەفۆنی سامسۆنگ یان هواوی یان وەن پڵەس یان گۆگڵیان پێیە، چونكە ئامێری مۆبایلی ئایفۆن گرانەو هەموو كەس ناتوانێت بیكرێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكانی تەلەفۆنە هەرزان بەهاكانیش خەریكە كوالێتیان بەرزدەكەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین كەس بیانكڕێت.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ