هەسارۆكەیەك بە لای زەویدا تێدەپەڕێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەسارۆكەیەك بە لای زەویدا تێدەپەڕێت

 

 

بەپێی پێشبینی زانایانی گەردوونناسی لە یەكەم رۆژی بەهاردا هەسارۆكەیەكی قەبارە گەورە بەلای زەوییدا تێدەپەڕیت.

ئاژانسی ناساش ئاماژەی بەوە داوە ئەو هەسارۆكەیە پێشتر چاودێری كراوەو ناونراوە (2001 FO32) و قەبارەی هێندەی پردی (Golden Gate ) ی كالیفۆرنیایەو تیرەكەشی لە نێوان (0.5) بۆ (1) میل دەبێت و لە (%97) ی هەموو هەسارۆكەكان گەورەترەو رۆژی (21) ی ئازار بەلای گۆی زەویدا تێدەپەرێت.

پسپۆڕانی ئاژانسی ناسا پێشبینی دەكەن نزیكی ئەو هەسارۆكەیە لە زەوییەوە (1.25) ملیۆن میل بێت كە مەودایەكی جێگەی مەترسییە.

ئاژانسی ناسا هەموو ئەو هەسارۆكانەی بە مەترسیدار پۆلێن كردووە كە (4.65) ملیۆن میل لە زەوییەوە دووربن، هەربۆیە ئەم هەسارۆكەیەی یەكەم رۆژی بەهاری ئەمساڵ بەلای زەویدا تێدەپەرێت لە خانەی هەسارۆكە مەترسیدارەكاندایە.

هەروەها پێشبینیكراوە هەسارۆكەكە بە خێرایی (77000) میل لە سەعاتێكدا یان (21) ملیۆن میل لە چركەیەكدا بەلای گۆی زەویدا تێپەڕبێت، بەمەش ئەو هەسارۆكەیە دەبێتە خێراترین تەنی بەردینی ئاسمانی كە تائێستا بەلای گۆی زەویدا تێپەربووبێت.

 

كەشتی نوح

 

هه‌واڵی گرنگ