دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەھای دینار داھاتی حکومەتی ھەرێم چەند زیادی کردوە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەھای دینار داھاتی حکومەتی ھەرێم چەند زیادی کردوە ؟

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەھای دینار داھاتی حکومەتی ھەرێم چەند زیادی کردوە ؟

دیارە بەھۆی ناشەفافی لە دەزاگاکانی حکومەت تایبەت بە پرسی دارایی زۆر بە ئەستەم ژمارە و داتا دەست ئەکەوێت بۆ شیکاری کردن سەبارەت بە داھاتی ھەرێمی کوردستان .

بەڵام بە پشت بەستن بە ھەندێک لە ئامار و ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت پاشان بە ووتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ژمارەکان پێمان دەڵین دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەھای دینار داھاتی ھەرێم چەند زیادی کردوە ! * پێش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە ئەوکاتە نرخی ھەر بەرمیکێک 45 دۆلار بوو ، داھاتی نەوتی ھەرێمی کورستان 310 ملیار دینار بوو .

لەو کاتەدا رۆژانە 460 ھەزار بەرمیل نەوت ئەفرۆشرا بە 10 دۆلار کەمتر لە بۆرصەی جیھانی ، دوای لێدەرکردنی نەفەقاتی کۆمپانیاکان و بۆری گواستنەوەی نەوت بە رێژەی لە % 45 نزیکەی 310 ملیار دینار بۆ ھەرێم ئەمایەوە . ئەمە لە کاتێکد کە بەھای دینار بە دۆلار 122 بوو .

* لە ئێستادا نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت زیاترە لە 68 دۆلار واتە بەرێژەی لە % 68 بەرز بۆتەوە ، ئەمە پێمان دەڵێ کە داھاتی نەوتی ھەرێم لە جیاوازی ئەو رێژەیە 210 ملیار دینار زیادی کردوە .

پاشان گۆرانکاری لە بەھای دینار بە دۆلار بە رێژەی لە %18 نزیکەی 118 ملیار دینار زیادی کردوە بە پێی ئەم شیکارییەی خوارەوە :

460 ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە لایەن ھەرێمەوە ئەفرۆشرێت بە 10 دۆلار کەمتر لە بۆرصەکانی جیھان .

460 ھەزار بەرمیل کەڕەتی 58 دۆلار پاشان کەڕەتی 30 رۆژ بکەیت دەکاتە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار ، ئەگەر خەرجی کۆمپانیاکانی گواستنەوی نەوت بە رێژەی لە %45 لێ دەر بکەیت ئەوا 360 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیا و بۆری گواستنەوە دەڕوات و صافى 440 ملیۆن دۆلار بۆ حکومەتی ھەرێم دەمێنێتەوە ئەگەر ئەو 440 ملیۆن دۆلارە بە نرخی ئێستای دینار بە دۆلار ھەژمار بکەی کە 1450 ە ئەوا دەکاتە 638 ملیار دینار

پێشتر داھاتی نەوتی ھەرێم 310 ملیار دینار بووە ئێستا 638 ملیار دینارە ، کەواتە داھاتی ھەرێم لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەمبوونەوەی بەھای دینار 328 ملیار دینار زیادی کردوە * کۆی داھاتی نەوتیی نانەوتیی ھەرێمی کوردستان بە پێی سەرچاوەکان داھاتی ناوخۆ دوای کەمبونەوەی تەوژم و کاریگەری کۆڤید 19 بۆ 240 ملیار دینار زیادی کردوە .

کەواتە کۆی گشتی داھاتی ھەرێمی کوردستان دەکاتە 878 مليار دینار بێجەگە لە داھاتەکانی تر ..

لە ئەنجامی ئەم شیکاریە بۆمان دەرئەکەوێت ھیچ بیانویەک نیە بۆ حکومەتی ھەرێم بە بێ لێبڕین لە کاتی خۆیدا موچە دابەش نەکات !

 

هه‌واڵی گرنگ