جۆرەكانی هەوكردنی جیوبەكان بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆرەكانی هەوكردنی جیوبەكان بزانن

 

 

هەوكردنی جیوبەكان چەند جۆرێكی هەیە، هەریەكەیان نیشانەی جیاوازی هەیە، چارەسەرەكەشی جیاوازە.

1. هەوكردنی جیوبەكان تازەو نوێ: ئەم جۆرەیان زۆر بە سەركەوتوویی بە دەرمان چارە دەكرێت، پێویستی بە نەشتەرگەری ناكات، نیشانەكانی زۆر نزیكن لە هەڵامەت.

2. هەوكردنی جیوبەكان بە شێوەی دووبارە: نەخۆش زیاتر لە جارێك تووشی هەوكردنی جیوبەكان دەبێ، هەر جارێك بە تەواوی چاك دەبێتەوە، ماوەكەی كەمترە لە سێ مانگ، چارەسەری بە دەرمان دەكرێت.

3. هەوكردنی جیوبەكان بە شێوەی درێژ خایەن: بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ نەخۆش نیشانەكانی هەیە وەكو لووت گیران و چڵم و سەرئێشەو كەمبوونەوەی هەستی بۆنكردن، هیچ كات تەواو چاك نابێتەوە.

4. چارەسەرەكەی بە دەرمان دەكرێت، بەڵام بۆ ماوەی چەند مانگێك، دوای ئەوە ئەگەر سەركەوتوو نەبێ، پێویستە نەشتەرگەری بكرێت.

شایەنی باسە منداڵ بە هەمان شێوە تووشی هەوكردنی جیوبەكان دەبن، بەڵام كەمیان پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت لە كۆتایی زۆربەیان چاكدەبنەوە تەنها بە دەرمان بێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری بكات.

(د. سەڵاح عەبدولواحید – پسپۆری نەخۆشییەكانی قورگ و گوێ و لووت)

 

هه‌واڵی گرنگ