ئەمڕۆ لەشاری هەولێر هونەرمەندێكی ناسراو لە تەمەنی (60) ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند (عەبدولرەزاق ئەحمەد) ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (60) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەندی ناوبراو لە ساڵی (1961) لەشاری هەولێر لە دایك بووە، تاكو پلەی ناوەندی خوێندووە، لە ساڵانی نەوەدەكان دەستی بەكاری هونەری كردووە لەگەڵ تیپی هونەرمەندانی تەلەفزیۆنی یەكگرتوو – كەناڵی هەولێر لەگەڵ هونەرمەند (ئوسامە جەمیل) بەشداری چەندین بەرهەمی هونەری كردووە كە بە زیاتر لە (20) بەرهەم دادەندرێت.