له زیادكردنێكی ئاشكرادا، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تویته‌ر، یه‌كه‌م تویتی خۆی فرۆشت و داهاته‌كه‌شی بۆ كاری خێرخوازی ته‌رخان ده‌كات.
له زیادكردنێكی ئاشكرادا، جاك دورسی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تویته‌ر، یه‌كه‌م تویتی خۆی به به‌های دوو ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار دۆلار فرۆشت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تویته‌ر رایگه‌یاند: داهاتی ئه‌و یه‌كه‌م تویته‌ی بۆ كاری خێرخوازی و بۆ هاوكاری منداڵانی ئه‌فریقا ته‌رخان ده‌كات.
به پێی به‌ڵنامه‌ی فرۆشتنی تویته‌كه به جۆرێكه، كه ته‌نها خاوه‌ندارییه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه و، له سه‌ر تۆڕی تویته‌ریش ده‌بینرێت و ناسڕدرێته‌وه.
سینا ئیستاڤی سه‌رمایه‌داری مالیزی، كه تویته‌كه‌ی كڕیوه ده‌ڵێت: ئه‌وه ته‌نها تویتێك نییه و، به‌ڵكو له داهاتوودا به‌هاكه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت.
شایه‌نی باسه، جاك دورسی له 21ی ئاداری 2006دا یه‌كه‌م تویتی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا نوسراوه، "ده‌مه‌وێت تویته‌ره‌كه‌م بخه‌مه كار".