پیاوێك بەهۆی ئازاری لە ڕادەبەدەر له سكییەوە، سەردانی نەخۆشخانە دەکات و دوای پشکنین لەڕێگەی تیشكی سۆنارەوە، دەردەکەوێت ئەو پیاوە کرمێکی شریتی لەناوسکیدایە، هەربۆیە دەستبەجێ نەشتەرگەری خێرای بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەو پیاوە خەڵكی تایلاندە و تەمەنی 67 ساڵە، ماوەیەکی زۆر بەدەست ئازاری ناوسکییەوە ناڵاندویەتی، دوای ئهوهی سەردانی نەخۆشخانە دەکات و لەڕێگەی تیشكی سۆنارەوە پشکنینی بۆ دهكرێت، دەردەکەوێت ئەو پیاوە کرمێکی شریتی لەناوسکیدایە، هەربۆیە دەستبەجێ نەشتەرگەری خێرای بۆ ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ كرا، پزیشکەکان سەرسام دەبن بە درێژی ئەو کرمە شریتییە و ڕایانگەیاندوە لە 50 ساڵی ڕابردوەوە تائێستا کرمی درێژی لەو جۆرە لەناوسکی کەسێکدا دەرنەهێندراوە.
دوای نەشتەرگەرییەکە، کرمەکە دەبرێتە سەنتەری نەخۆشی مشەخۆرییەکانی تایلاند و لەڕێگەی پشکنینە زانستییەکانەوە دەردەکەوێت، کە درێژییەکەی 18 مەترە، بەڵام پزیشک و پسپۆڕانی ئەو بوارە لە تایلاند تائێستا هیچ ناوێکی زانستیان بۆ ئەو کرمە شریتییە دانەناوە.
لەلایەکی دیکەوە پزیشەکەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، کە دروستبونی ئەو جۆرە کرمانە لەناوسکی مرۆڤەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی گۆشتی مانگا بە کاڵی.
لهلایهكی تریشهوه له هەواڵێکدا ماڵپەری دەیلی ستاری ئینگلیزی ئەو کرمە بە "تینیا ساجیناتا" یان "شریتی مانگایی" ناودەبرێت، ئەوانیش هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کاتێک کەسانێک گۆشتی مانگا زۆر دەخۆن و بەباشی نایکوڵێنن، لەنێو سکیاندا کرمی لەو جۆرە دروست دەبێت و گەشە دەکات.
لهلایهن خۆشییهوه، دکتۆرە شاوانیا ڕاتانابیتۆن لە سەنتەری نەخۆشییە مشەخۆرییەکان ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو جۆرە کرمانە لەناوسکی مرۆڤدا توانای ئەوەیان هەیە بۆ زیاتر لە 30 ساڵ بژین.
ئەو پزیشکە ئامۆژگاری کەسوکاری ئەو پیاوەی کردوە کە، دوای چەند ڕۆژێک لە نەشتەرگەرییەکە جارێکی دیکە پشکنینە چڕ و وردەکان بۆ نەخۆشەکەیان بکەنەوە، چونکە ئەگەری هەیە کرمی دیکەی لەو جۆرە لەناوسکیدا مابێت و دەرنەکەوتبێت.